IRC-Galleria

[Ei aihetta]Keskiviikko 26.03.2008 01:55

زۆری بەكارهێنانی مكیاژو بەكارهێنانی زۆرو هەڵبژاردنی رەنگی سوری لێڵ و لێوسوركردنی زەق، بە كارهێنانی بۆنی بەسەرچوو.
• پیاو حەز بەو ئاكارەی ئافرەت ناكات كاتێك خواردن پۆلێن دەكات یاخود بەردەوام رەخنە لە جۆری خورادنەكان دەگرێت لە هەر بۆنەیەكدا بێت.
• پیاو حەز ناكات ئافرەت باسی كەسێكی بۆ بكات بە بەردەوام، كە كەسەكە خۆشی ئامادە نەبێت واتە (غەیبەتكردن)
• پیاو حەز بەو ئافرەتە ناكات كە باسی ئەو پیاوە یاخود ئەو كۆنە دۆستەی بكات كە پێشتر لە گەڵیدا بووە.
• پیاوان رقیان لەو تاڵە پرچە قژن و ئاڵوزانەیەكە ئەملاو ئەملای دەم و چاوی ئافرەتان دادەپۆشن، بۆیە بەردەوام گرنگی بەخۆت بدە.
• پیاوان رقیان لە هەندێك كەرستەی یاریكردن دەبێتەوە بۆ نموونە میزڵان و گیانلەبەری لە پەمۆ دروستكراو كە ئافرەتان لە ناو ئۆتۆمبێلەكانیان هەڵیدەواسن پیاوان بەم كارە واتێدەگەن ئافرەتەكانیان تاوەكو ئێستا لە رووی عەقلیەوە پێنەگەیشتوون، ئەمەش كارێكی هەرزەكارانەیە.
• پیاوان رقیان لە و ئافرەتانەیە كە جگەرە دەكێشن وەكو پیاو تەماشا دەكەن، بۆیە خۆت لەم كارە دووربخەرەوە.
• هەوڵبدە ئەو جلانە بپۆشە بەتایبەت پانتۆری جینز كە تیادا ئەو كەمە چەورییەی سەرەوەی كەمەر نیشاندەدا، چونكە پیاوان زۆر تێبینی ئەو شوێنە دەكەن، ئەگەر نەتوانی ئەو كارە بكەیت ئەو جلانە بپۆشە كە شوێنە جوانەكان و سەرنج راكێشەكانی جەستەت دەردەخەن.
• پیاوان رقیان ئافرەتانەیە كە وەكو منداڵ قسە دەكەن و قسەیەك دێنن و قسەیەك دەبەن ئەمەش كارێكە دەبێتە مایەی سەر ئێشە بۆ پیاو.
• پیاو حەز ناكات گوێ بۆ پلانی داهاتووی ئافرەت بگرێت بۆ نموونە كە دەڵی ئاهەنگی گواستنەوەم دەبێ لە فلانە شوێن بێت و دەبێ دوو منداڵمان هەبێت و ناویان ئەوەو ئەوەدەبێت و هەردووكیان رەوانەی قوتابخانە دەكەم.
• پیاوان حەز ناكەن ئافرەتەكانیان لە هەموو بابەتێك قسە بكەن و بەردەوام ئەو كارە دووبارە بكەنەوە

Etkö vielä ole jäsen?

Liity ilmaiseksi

Rekisteröityneenä käyttäjänä voisit

Lukea ja kirjoittaa kommentteja, kirjoittaa blogia ja keskustella muiden käyttäjien kanssa lukuisissa yhteisöissä.